له خورماتوودا هێزێكی هاوبهش بڵاوكراوهتهوه؛ گشت دیلهكان ئازاد دهكرێن

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوبەری ئاساییشی خورماتوو ئاشکرای کرد، لە دوای ڕێککەوتنەکەی نێوان کورد و شیعەوە، دۆخەکە تا ڕادەیەک ئارام بووهتەوە و تەقە نەماوە.
(ڕاید فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ڕێککەوتنێک لەنێوان کورد و شیعە کرا، ئێستا ھێزێکی ھاوبەش بە دوزخورماتوودا بڵاو کراوەتەوە لە ناوچە کوردەکان ھێزێکی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاساییشی لێیە و، لە ناوچەکانی ئەوانیشدا چەکداری خۆیانی لێیە، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن کەس تەقە بکات و، ئاژاوە بگێریت.
(ڕاید فارووق ئەحمەد) گوتیشی، ئێستا ڕەوشەکە ئارام بووەتەوە و ئەگەر بەم شێوەیە بێت ڕەنگە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت. گوتیشی، بڕیارە ھەموو دیلەکانیش بگۆڕنەوە و، ھیچ دیلێک نەمینێت ھەموویان ئازاد بکرێن.
بڵند ئیبراھیم




