مەسروور بارزانی: رۆژئاوا به ته‌واوی بێته سه‌رخه‌ت، له‌وانه‌یه پاشەکشەکردن بە داعش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌خایه‌نێ

شنگال-KDP.info- راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان(مەسروور بارزانی) ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بخوازێ به ته‌واوی كار بكات، پاشه‌كشه پێكردنی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند مانگێك یا له‌وانه‌یه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌خایه‌نێ
(مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی bbcدا له سه‌نگه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له ده‌ڤه‌ری شنگالدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،كه ده‌كرێ له چه‌ند مانگێكدا پاشه‌كشه به تیرۆریستانی داعش بكرێ، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوه‌تی كاری خۆی بكات.ئه‌مه‌ش ده‌قی دیداره‌كه‌یه:
مه‌سروور بارزانی: زۆر به‌داخه‌وه بۆئه‌وه‌ی له پاریس رووی دا، به‌لایه‌نی كه‌می هیوادارین ئه‌مه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له خه‌و رابوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و د‌رككردن بێت به هه‌ڕه‌شه‌كه. هیوادارین ئه‌مه گه‌مه‌كه بگۆڕی و هیوادارین كاركردن و پابه‌ندبوونی زیاتر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بێته ئاراوه، كه هه‌ست به‌وه بكه‌ن روبه‌ڕووی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌بنه‌وه و داعش له ریشه‌وه هه‌ڵته‌كێندرێ، كه له هه‌ر شوێنێكدا كرده‌وه ده‌كرێ بۆ دڵنیابوون له‌وه ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه دووباره نه‌بنه‌وه.
·ئایا پێتوایه هێرشه‌كه‌ی پاریس مانای لاوازبوونی داعشه؟
مه‌سروور بارزانی: ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین ئێستا تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر زه‌وی لاوازتره له‌وه‌ی پێشتر هه‌بوو، هیچ گومانی تێدا نییه لاوازییه‌كی به‌رچاوی پێوه دیاره و لێره و له‌وێ خاكیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی میتۆدی جودا به‌كارده‌هێنن. بۆیه من پێموایه ئه‌مه تاكتیك گۆڕینه، له‌وانه‌یه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی زیاتریش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێندرێن و له‌ژێر گوشاردا نه‌مێننه‌وه.
·كه‌واته جگه له ئیحتیواكردن و هێشتنه‌وه‌ی له‌ژێر گوشاردا، چۆن له پاشه‌كشه‌پێكردنی داعش ده‌ڕوانن؟
مه‌سروور بارزانی: پاشه‌كشه‌پێكردنی تیرۆریستانی داعش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه زۆر گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ڤه‌ر و خاكی زیاتر له‌ده‌ست بدات، به مانای ئه‌وه دێت هیچ ناوچه‌یه‌ك نامێنێ تا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تیرۆریستان بۆی بێن و په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانێ خه‌ڵكی خۆجێیی به‌سه‌رباز بگرێ و توانای دابینكردنی داهاتیشی نامێنێ. واته پاشه‌كشه‌پێكردنی سه‌ربازییانه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌مانای سه‌ره‌تای شكستی یكجاره‌كی دێت، كه دواجار به‌مانای كۆتایی هاتنیه‌تی. له به‌دیهاتنی ئه‌مه‌شدا ئێمه پێمانوایه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوی بێته سه‌رخه‌ت و كار بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان و وشككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی له هه‌ر شوێنێكدا بكات. له‌وه‌ش گرنگتر پێویسته وڵاتانی ئیسلامی به فكره‌ی میانڕۆوه شه‌ڕی داعش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازی نه‌بێت تا له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش بكات، كه‌واته ده‌بێ پاڵپشتیی ته‌واو بۆ ئه‌و هێزانه دابین بكات، كه زۆر كاریگه‌ریانه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن. له‌وه‌شدا من مه‌به‌ستم هێزی پێشمه‌رگه‌یه، چونكه پێشمه‌رگه تاكه هێزی كاریگه‌ره، كه شكستی به تیرۆریستانی داعش هێناوه و پاشه‌كشه‌ی پێكردووه و ده‌ریكردووه.
·پێشڕه‌ویی ئێوه وه‌كو كورد سنوورداره، چونكه ئێوه ناتانه‌وێ بچنه ناوچه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه؟
مه‌سروور بارزانی: راسته، ئێمه ئه‌و جیۆپۆڵه‌تیكه سنورداره‌مان هه‌یه، ئێمه ناتوانین بچینه ئه‌و ناوچانه‌ی، كه پێمان وانییه به‌شێك بن له كوردستاندا. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له‌م ناوچانه‌دا شه‌ڕی داعش بكرێ، ئێمه ده‌بێ جۆره رێككه‌وتنێك بكه‌ین و هێزێكی هاوپه‌یمانمان هه‌بێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئێمه پێویستیمان به هێزێكی عه‌ره‌بی هه‌یه، كه توانای شه‌ڕكردنی هه‌بێت، دیسان ده‌بێ زۆر به دیقه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه هه‌ڵبژێردرێت تا هیچ هه‌ستیاریه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆجێیی دروست نه‌بێت.
·ئایا پێتوایه به‌شداری وڵاتانی عه‌ره‌بی گرینگه؟
مه‌سروور بارزانی: نه‌خێر، ئه‌وه‌نده پێویست نییه. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی عێراق توانای شه‌ڕكردن و ده‌ركردنی داعشیان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت.
·ئایا ئه‌مه بووه؟
مه‌سروور بارزانی: تا ئێستا ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌بینیووه، هه‌ندێ پێشكه‌وتن و پێشڕه‌وی هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا هێزێكی وا نییه بۆ پاشه‌كشه پێكردنی داعش.
·ئه‌گه‌ر رۆژئاوا به ته‌واوی بێته سه‌رخه‌ت، كه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بكات، له‌ناوبردنی داعش چه‌ند ده‌خایه‌نێ؟
مه‌سروور بارزانی: پێموایه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بخوازێ به ته‌واوی كار بكات، پاشه‌كشه پێكردنی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند مانگێك یا له‌وانه‌یه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌خایه‌نێ.




