"عه‌سایبی ئه‌هل‌هەق پێیان گوتین ددان به مافی ڕه‌وای چاره‌ی خۆنووسی میلله‌تی كورددا ده‌نێن"

بەغدا-KDP.info- ڕێناس جانۆ ده‌ڵێ، وه‌ك فراكسیۆنی زه‌رد سه‌ردانی مه‌كتە‌ب سیاسییەکەی عه‌سایبی ئه‌هل‌هەقمان كرد؛ دەڵێن لە مافی چاره‌ی خۆنووسیندا، پشتی كورد ده‌گرن و، به ڕه‌وای دەزانن.
(ڕێناس جانۆ) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات چوارونیوی ئەم ئێوا‌ره‌یە شاندێكی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتیی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌مان (حاكم تارق) سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌ب سیاسییەکەی عه‌سایبی ئه‌هل‌هەقمان كرد و، به‌ڕێز (حاجی فیراس ساعدی) جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی و، (د. نه‌عیم عوبێدی) گوته‌بێژی فه‌رمیی و ژماره‌یه‌كی تر له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسییەکەی عه‌سایب ئه‌هل‌هه‌ق پێشوازییان لێ کردین؛ ئینجا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و عه‌سایبی ئه‌هلی‌هەقمان كرد؛ هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ی ئێستای كوردستان و، وه‌كوشانده‌كه‌مان داوامان له مه‌كته‌بی سیاسیی عه‌سایبی ئه‌هلی‌هەق كرد ڕوونكردنه‌وه‌مان پێ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی كه به‌م دواییه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان به ناوی ئه‌وانەوە بەڵاو كراوه‌ته‌وه؛ گوتیان بەو لێدوانانه هیچ مه‌به‌ستیان نه‌بووه كێشه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن و، ڕوونیان كرده‌وه كه لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌بووه له لێدوانه‌كانیاندا و بڕیاریان دا به زووترین كات پێداچوونه به ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا بكه‌ن؛ دەیشڵێن ڕێگا له هه‌موو كردارێك ده‌گرن كه ببێته هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌وان و پارتیی دیموكراتی كوردستان."
(جانۆ) گوتیشی: "عه‌سایبی ئه‌هل‌هەق ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه یه‌كێكن له‌و گروپه سیاسیانه‌ی كه هه‌میشه ددان به مافی ڕه‌وای چاره‌ی خۆنووسی میلله‌تی كورددا ده‌نێن و، گوتیان سه‌رۆكه‌كه‌مان له گشت كۆروكۆبوونه‌وەیەکدا ده‌ڵێت كورد مافی خۆیەتی خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و، کەس نابێت ڕێیان لێ بگرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: "له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه ده‌رباره‌ی شنگال وتراون له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌وانمان ڕاگه‌یاند ڕێگای شنگال له ڕێگه‌ی به‌عاج و ته‌له‌عفه‌ره‌وه ده‌روات هه‌ركاتێك توانییان ئه‌و ناوچه‌یه له ده‌ستی داعش ڕزگار بكه‌ن ئه‌وكات ده‌توانن باسی شنگال بكه‌ن."
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا (جانۆ) گوتی: "هه‌ردوو لا جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه بۆشاییه‌كی په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو له‌نێوان و، داكۆكیمان كرد ئه‌و بۆشاییه چی تر نه‌مێنێت و، ده‌بێت په‌وه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌نێوان هه‌ردوو لا هه‌بێت."
نەشوان بەرزنجی




