٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌ك بۆ كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی پێك ده‌هێنێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە لیژنەیەک لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک بهێندرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو کۆچبەرانەی کورد بکات کە لە ڕێی ئەوروپاددا بوونەتە قوربانی یاخود بێسەروشوێنن.

(ئامانج عەبدوڵا) بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کورستان بڕیاری داوە کە لیژنەیەک بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆ و، ئێمەش لەو لیژنەیە نوێنەرمان دەبێت پێک بێنێت، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانە بکات کە لە ڕیی ئەوروپادا بوونەتە قوربانی یاخود بێسەروشوێنن."

(ئامانج عەبدوڵا) گوتیشی، کە لیژنەکە پێک هات بڕیارە سەرەتا سەردانی تورکیا بکات دواتر یۆنان و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەبارەی کۆچبەرانەوە بکات.
دەیشڵێت، ئەگەرچی ئامارێکی فەرمیمان لا نییە، بەڵام سەدان کۆچبەر لەو ڕێگایەدا بێسەروشوێن بوونە یاخود بوونەتە قوربانی.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار