٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌دهۆكدا كار بۆ دروستكرنی پاڵاوگه‌یه‌ك ده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوام بە دواداچوون بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەک دەکەین، ئەو پاڵاوگەیە گرنگی خۆی دەبێت و یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی شاری دهۆک.

(فەهیم عەبدوڵا) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتی: "ئێمە وەک ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بەردەوام بە دواداچوون بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەک لە شاری دهۆک دەکەین، چونکە ئەو شارە زۆر پێویستی بە پاڵاوگە هەیە؛ هەولێر و سلێمانی هەردووکیان پاڵاوگەیان لێیە، بەس لە دهۆکدا نییە؛  ئەو بەشە سووتەمەنەیشی بۆ دهۆک دێت وەک پێویست نییە. هەروەها ئێمە لە بیریش نەکەین خەڵک وا دزەانێ، ئاوارە هەر بۆ خۆیان هاتوونە بەڵام  بە پێی ئامارێک 23هەزار ئۆتۆمبێلیشیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە؛ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک تۆمار کراون، کە هەموو ئەوانە لەسەر پشکی دهۆک دەبێتە بارگرانی، هەر بۆیە ئێمە بەردەوام بەدواداچوون دەکەین و گەشبینین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان پاڵاوگەیەک لە دهۆک دروست بکرێت و خەڵکێکی بێکار لەوێ کار دەکەن."
گوتیشی: "دروستکردنی پاڵاوگەیەک گرنگی خۆی هەیە  و کێشەی سووتەمەنی لە ناوچەکە چارەسەر دەکات، هەروەها هاتوچۆکردنی بارهەڵگر کەمتر دەبێتەوە و بەرهەمی ئێمە نزیک تر دەبێت و خەڵکێک لێ کار دەکات و، پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ دهۆک."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار