٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێرەڤانی چەندین هێرشی داعشانیان تێك شكاندن

سەرچاوە: KDP.info

وانكێ-KDP.info-  فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، لە شارەدێی وانكێ، چەند هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاندووە كە دەیانویست بڕۆنە ناو سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە‌.

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات 12:20 خولەكی دوێنێ شەو تاكو 7:30 خولەكی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش لە شارەدێی وانكێی سەر بە میحوەری رۆژئاوای دیجلە، چەند جارێك لەسەر یەك هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە لایەن هێزەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە بە توندی وەڵام درانەوە و تێك شكێنران".

بەپێی زانیارییەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، زۆر لە تیرۆریستی داعش كوژراون و تەرمی 3 ـیشیان جێ ماون، خۆشبەختانەیش هێزەكانی زێرەڤانی هیچ زیانێكی گیانیان بەر نەكەوتووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار