٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێشتا بڕیاری ئازادكردنی دیلەكانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی‌شەعبی جێبەجێ نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info-  هەرچەندە وا بڕیار بوو شەوی رابردوو ئەو دیلانەی لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی‌شەعبیدا ماونەتەوە ئاڵوگۆڕ بكرێن، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكرا و، هیچ روونكردنەوەیەكیش لەوبارەیەوە نەدراوە.

بەرێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو (محەممەد  فایەق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند؛ "بریار بوو شەوی رابردوو ئەو دیلانەی كە لە لای هێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی‌شەعبیدان، ئاڵوگۆڕیان پێبكرێت، بەڵام بەڵێنەکە نەبراوەتە سەر و هیچ دیلێك ئاڵوگۆڕی پێنەكراوە و هیچ روونكردنەوەیەكیش لەوبارەیەوە نەخراوەتە ڕوو، كە بۆچی بریارەكە جێبەجێ‌ نەكراوە."

پێشتر زیاتر لە 50 دیل لە لایەن هەردوولاوە ئاڵوگۆڕیان پێكرا، بەپێی زانیارییەكانیش ئەو دیلانەی كە ماونەتەوە پلەداری چەكدارانی حەشدی‌شەعبییان تێدایە و هەروەها دیلە كوردەكانیش زۆربەیان هاووڵاتین و، چەند پێشمەرگەیەكیش لە نێو بارمتەکاندا هەن كە ئەوانیش لە كاتی گەڕانەوەیاندا لە بەغدا بۆ خورماتوو لەو رێگایە دەستگیر كراون.

سیروان جاف 

هەواڵی پەیوەندیدار