٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دادلێکۆڵەرانی هەرێم دەرماڵەیان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزیری دادی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان ڕێنماییەکی دەرکردووە دەرماڵە بدرێت بە دادلێکۆڵەران.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان  کە سینان چەلەبی وەزیری داد  دەری‌کردووە و کۆپیەکیشی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، بڕیار دراوە دادلێکۆڵەران دەرماڵەی مەترسییان پێ بدرێت.

مانگانە دەرماڵەیەکی 500هەزار دیناری دەردێتە دادلێکۆڵەرەکان، جگە لەوەیی دەرماڵەیەکی پیشەیی بە ڕێژەی 75%ی مووچەی بنەڕەتییشیان پێ دەدرێت.
هەروەکو بڕیار دراوە ناونیشانی فەرمانبەرانی لێکۆڵەرەوەی داد بگۆردرێت  بۆ لێکۆڵەرەوەی دادوەری
لە ١ـی یەکی 2015ـەوە ڕێنماییەکە حسابە.

ڕێنماییەکە لە چوارچێوەی یاسای ئیمتیازی دادلێکۆڵەرەکاندایە کە پەرلەمانی کوردستان ساڵی 2013 دەری‌کردووە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار