"جگه له پێشمهرگه نابێ هیچ هێزێكی دی له شنگالدا بمێنێتهوه"

شنگال -KDP.info- ئەوەی پێویست بوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردی؛ (سەرۆک بارزانی) و هێزی پێشمەرگە شنگالیان ئازاد کرد و وانەیەکی وایان بە دژمنانیش دا کە ئیتر دەست بۆ خاکی کوردستان درێژ نەکەن، ئێستایش ئیمه جگه له پێشمهرگه ناهێڵین هیچ هێزێكی دی له شنگالدا بمێنێتهوه.
(قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەوەی پێویست بوو (سەرۆک بارزانی) و هێزی پێشمەرگە کردیان و، شنگالیان لە دەستی داعش دەرهێنا، پێشمەرگە لەم شەڕەدا ئەزموون و تەجرەبەیان زیاتر بوو، پلانی گرتنەوەی شنگالیش بە حزووری (مەسعوود بارزانی) بە شێوەیەکی تۆکمە بەڕێوە چوو و، ئازادیش کرا."
گوتیشی: "ڕێگەیش نادەین هیچ هێزێکی دیکە جگە لە پێشمەرگە بێتە شنگال و، لە شارەکەدا بمێنێتەوە."
ڕابین شێروانی




