ئەحمەد کانی: پارتی كۆبوونهوهی مهرجداری قهبووڵ نییه؛ ناگهڕێینهوه بۆ ڕێككهوتنهكانی پێشوو

ههولێر-KDP.info- ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئهحمهد كانی دەڵێ، پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسەر داوای ئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت ئارامی بۆ ھەرێم بگەڕێتەوە دانیشتن دەکات، بەڵام نە مەرجی ھەیە و نە مەرجیش قهبووڵ دەکات.
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەحمەد کانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئەنجامی سەردانی ھەموو لایەنەکان لەناو و دەرەوەی ھەرێم کە خەمخوری ھەرێمی کوردستان و، سەقامگیری ھەرێم لای ئەوان گرنگە پێیان خۆشە دۆخەکە ئارام بێتەوە داوایان لە پارتیی کردووە ئامادە بێت بۆ دانیشتن، پارتیی لە وەڵامی ئەوانە ھیچ شتێک لە سیاسەتی نەگۆڕاوە، بەڵام باسی لەوە کردووە ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە ئینجا کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی پێنج لایەن دەبێت یاخود لەسەر ئاستی حزبەکان بێت."
(ئەحمەد کانی) گوتیشی، بۆ دانیشتن ئێمە ھیچ مەرجێکمان نییە و، دانیشتنی مەرجداریش لە ھیچ لایەک قهبووڵ ناکەین و پێی ڕازی نابین و، ئەمە سیاسەتێکی نەگۆڕی پارتییە، ئەمەش وهڵامێکە بۆ ئەو لایەنانە کە داوادەکەن ھاوکار و، ئامادە بێت بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ھەرێم.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، تائێستا ھیچ باسێک نییە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان دەست پێبکەنەوە.
(کانی) ڕایشیگەیاند، پارتیی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بۆ دانیشتن نەک گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکانی پێشوو.
بڵند ئیبراھیم




