٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

4 شاری پیشه‌سازی له‌ هه‌رێم دروست ده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی شار و شارۆچکە پیشەسازییەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند چەند ناوچەیەکی پیشەسازی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

(د. عەبدولڕەزاق ناوەندەیی) سەرۆکی دەستەی شار و شارۆچکە پیشەسازییەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە چەند ناوچەیەکی پیشەسازیی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت؛ حکوومەت دەیەوێت کە 4 شاری پیشەسازیی گەورە لە ڕووبەری 10 ملیۆن مەتر دووجا دروست بکات؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان 180ملیار دیناری بۆ دامەزراندنی شاره پیشەسازییەکان بۆ جێبەجێکردنی لە بوودجەی ساڵی 2014 تەرخان کرد تاکو کاری پێویستی بۆ بکرێت، لە پلاندا بوو تاکو چوار شاری پیشەسازی لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و گەرمیان دابمەزرێن."

سەرۆکی دەستەی شار و شارۆچکە پیشەسازییەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشکرایشی کرد، هەموو کارە تەکنیکییەکانی شاری پیشەسازی هەولێر، دهۆک و سلێمانی تەواو بوونە؛ گوتیشی: "لەگەل گەورە وەبەرهێنەرانی بیانی گفتوگۆ کراوە بەڵام بە چەندین هۆکار لە لایەن ئەوانەوە دەستپێشخەرییەکی زیاتری بۆ نەکراوە و چاوەڕوانین دەست بێ بکاتەوە."
(د. عەبدولڕەزاق ناوەندەیی) هێمای بۆ ئەوە کرد ئێستا لە کوردستان 40 ناوچەی پیشەسازی هەیە، بەڵام ئەو 4 شارەی دروست دەکرێت زۆر جیاواز دەبێت لەو ناوچانە.
سەرۆکی دەستەی شار و شارۆچکە ڕوونی کردەوە بە گشتی بڕی 4ملیارو940 ملیۆن دۆلاروەبەرهێنانی پیشەسازی لە کوردستان کراوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار