ئێمینكی: نابێ ئهوانهی خەڵکیان ئهنفال کردووە ئازاد بكرێن

ههولێر -KDP.info- جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لهپێشوازی شاندی دهزگای لێكۆڵینهوه بۆ جینوساید و ئهنفال ڕایگهیاند كه نابێ به هیچ جۆرێ ئهوانهی تاوانی ئهنفالیان كردووه كار بۆ ئازادكردنیان بكرێ.
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٦/١١/٢٠١٥ د. جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینگەی خۆی لە تەلاری پەرلەمان پێشوازی لە شاندی دەزگای لێکۆڵینەوە بۆ جینۆساید و ئەنفال کرد.
لە دیدارێکدا کە سالار مەحموود سەرۆکی لیژنەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و پەرلەمانتار کەمال یەڵدا ئامادە بوون.
تەها سلێمان بە ناوی شاندەکەوە سوپاسگوزاری خۆیانی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ ڕەخساندن و پشتگیریکردن لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پانێلی تایبەت بە پرسی جینۆساید و ئەنفال و، ڕایشیگەیاند پەرلەمانی کوردستان بە ئەرکی خۆی زانیوە پشتگیری لە دەنگ و ڕەنگی ئەنفال و کەسوکاری قوربانیان بکات و، بێگومان کارکردن لەو کەیسە پێویستی بە کاری دەستەجەمعی و، ئەرکی هەمووانە؛ پاشان پوختەی ڕاوسەرنجی ئامادەبوانی پانێلەکەیش خرایە ڕوو.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و دووپاتی کردەوە لێکۆڵینەوە لە پرسی جینۆساید کارێکی گرنگە و، دەبێ بەهەموو لایەک کار بکەین بۆ دروستکردنی ڕای گشتی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو پرسە و، بە هۆشیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین؛ د. جهعفهر ئیبرهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند هەرگیز نابێ ئەو تاوانبارانەی لە دادگادا بە تاوانی ئەنفال حوکم دراون بە هەر بڕ و بیانویەک بێت کار بۆ ئازادکردنیان بکرێ.




