سه‌رچاوه‌یه‌ك: ته‌ڤدای سه‌ر به په‌كه‌كه، به دزی، تاڵان و دوبه‌ره‌كی، دۆخی پاش ڕزگاركردنی شنگالی شێواندووه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له شنگال ڕایگه‌یاند، چونكه پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی خسته سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی دیكه‌ی و، شنگالی ئازاد كرد، حزبێكی هه‌ڵتۆقیوی سه‌ر به په‌كه‌كه، كه به سه‌ركه‌وتنه‌كه ناڕه‌حه‌ته و پێی وایه چی دی جێیه‌ك بۆ ئه‌و نامێنێته‌وه تا یاری به چاره‌نووسی ئێزدیانه‌وه بكات، دزی، تاڵان و سووتاندنی كردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی و ده‌یه‌وێ پێكهاته‌كانیش به‌شه‌ڕ بدا.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵا سه‌ربازییه‌ی كه له ده‌ڤه‌ری شنگاڵه‌وه قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌كرد، ڕوونی كرده‌وه، ''حزبێك به ناوی ته‌ڤدا كه (سه‌عید حه‌سه‌ن حه‌بابی) سه‌رۆكیه‌تی و، سه‌ر به په‌كه‌كه و یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده‌یه و وه‌ك ده‌ستوباڵی ئه‌وان له ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌ڵتۆقیوه، دزی و تاڵان و ڕاوورووتیان به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره پێداوه كه، مه‌به‌ستیانه دۆخی ئێستای پاش ڕزگاكردنی شنگال بشێوێنن و دووبه‌ره‌كی بنێنه‌وه و، پێكهاته‌كانی به‌شه‌ڕ بده‌ن.''
ئه‌و سه‌چاوه‌یه جه‌ختی كرده‌وه، ''راستییه‌كه‌ی كار و كرده‌وه‌ی وان(حزبی ته‌ڤدای سه‌ر به په‌كه‌كه)، بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه له نێوان پێكهاته ئایینی، نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌كان و، ڕاشكاوانه‌تر بڵێم مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه كه ئێزدی و موسوڵمان، كورد و عه‌ره‌ب به گژ یه‌كدیدا بكه‌ن؛ هه‌ڵبه‌ته به‌م پیلانه‌یشیان ئامانجیانه سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال له‌كه‌دار بكه‌ن و، نه‌هێڵن خۆشی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.''
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی گوت، ''هۆكارێكی دیكه‌ی جه‌وهه‌ری كه ئه‌وان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه، به هۆی ئه‌و پشێوه‌ییه‌ی ناویانه‌ته‌وه و، هه‌وڵی به‌گژیه‌كدیداكردنه، خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه بۆ ناوچه‌كانیان و بۆ شنگال نه‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكه ئه‌وان كه له دۆخی ناله‌بار و پشێویدا دروست بوون، ئیلهامی مانه‌وه و گه‌شه‌كردنیشیان هه‌ر له فه‌وزادا ده‌بیننه‌وه. ئاخر راستییه‌كه‌ی ئه‌م كار و كرده‌وانه‌ی ئه‌م تاقمه‌ی (سه‌عید حه‌سه‌ن حه‌بابی)، جگه له فه‌وزا كه جێ و مانه‌وه‌ی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه، خه‌ڵكی ڕه‌سه‌ن و تێگه‌یشتوو و به‌ئه‌مه‌كی شنگالی هه‌راسان كردووه.''
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به هاوكاریی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وله‌تیی دژ به داعش، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌پێی پلانێكی سه‌ربازی و له‌ژێر چاودێری و به‌شداریی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یشه، له سێ قۆله‌وه و به چه‌كی قورس و سووكه‌وه، ئۆپه‌ڕاسیۆنی ڕزگاركردنی شنگال و ده‌وروبه‌ریان به‌رپا كرد و، له ماوه‌ی كه‌متر له 48سه‌عاتدا شنگال و 28 گوندی ده‌وروبه‌ری و، دوو ڕێگای سه‌ره‌كیی ستراتیژییان له چنگ تیرۆریستان ده‌رهێنا؛ وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هاوكات شاره‌زا و جاودێرانی بواری سه‌ربازی باسیان كرد، پلانێك بووه كه سه‌د له‌سه‌د ئامانجه‌كانی پێكاوه.




