سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان: پێویستە دەزگە ئەمنییەکانی خورماتوو و پێشمەرگە سهروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن
__2015_11_16_h15m7s44__HK.jpg)
ههولێر-KDP.info- سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان پێوهست به پشێوی و رووداوهكانی خورماتوو رایدهگهیهنێت كه پێویستە دەزگە فەرمی و ئیداری و ئەمنییەکانی شارەکە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵی خۆیان ببینن لە کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و بە بێ جیاوازی سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزن و ڕێگەی دەستدرێژی بە هیچ لایەک نەدەن.
دهقی راگهیاندراوی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان:
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شاری دوزخورماتوو پشێوی و ئاڵۆزی دروست بووە و چەندین ڕووداوی نەخوازراو ڕوویداوە، و چەند هاووڵاتیەک لە پێکهاتە جیاوازەکان شەهید کراون و دەستدرێژی بۆ سەر مڵک و ماڵی هاووڵاتیانی لێکەوتوووهتەوە.
وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەسەر ئەم ڕووداوانە، پێویستە دەزگە فەرمی و ئیداری و ئەمنییەکانی شارەکە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵی خۆیان ببینن لە کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و بە بێ جیاوازی سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزن و ڕێگەی دەستدرێژی بە هیچ لایەک نەدەن. هەروەها جەخت دەکەینەوە لەسەر پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی گشت پێکهاتەکانی شارەکە، و پێویستە گشت کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و لێک تیگەیشتن چارە بکرێن، و هەموو لایەک کار بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەکە .
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
16/11/2015




