٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"نابێ هیچ لایەنێكی دەرەكی و ناوخۆیی، ئازادكردنی شنگال بۆ موزایەدەی سیاسی بەكار بێنێت"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ڤیان دەخیل دەڵێ، خاكی شنگال بە هیممەتی هێزی پێشمەرگە و جەنگاوەرانی ئێزدی و بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) ئازاد كراوە و كەسی دیكە نابێ خۆی بكاتە خاوەنی ئەم سەركەوتنە مەزنە. دەشڵێت "نابێ هیچ لایەنێكی دەرەكی و ناوخۆیی هەرێم، بە مەبەستی موزایەدەی سیاسی و حزبی، ئازادكردنی شنگال بەكار بێنێت".

(ڤیان دەخیل) پەرلەمانتاری ئێزدی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "نابێ هیچ لایەنێكی دەرەكی و ناوخۆیی هەرێم، بە مەبەستی موزایەدەی سیاسی و حزبی، ئازادكردنی شنگال بەكار بێنێت، چونكە شنگالییەكان تووشی چەندین نەهامەتی و كۆمەڵكوژی و هەڕەشە بوونەوە لەلایەن تیرۆریستانەوە، بۆیە لەبری موزایەدە، پێویستە بیر لە ئازادكردنی دیلەكانی دەستی داعش و خزمەتی شارەكە بكرێتەوە".

(دەخیل) جەختی كردەوە: "خاكی شنگال بە هیممەتی هێزی پێشمەرگە و جەنگاوەرانی ئێزیدی لە ژێر چەتر و سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) ئازاد كراوە و كەسی دیكە نابی خۆی بكاتە خاوەنی ئەم سەركەوتنە مەزنە. لە ئێستاو داهاتوویشدا خاكی شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دەپارێزرێت، پێویستیشە بە زووترین كات هەموو لایەك هەوڵی گەڕانەوەی خەڵكی شنگال و ئاوەدانكردنەوەی بدەین لە هەموو ڕوویەكەوە بۆ ئەوەی بیماری بەشێك لە برینەكانی ئێزیدییەكان بكرێت".

ئەو نوێنەرەی ئێزیدیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەیشی دا: "نابێ كەس بابەتەكە بشێوێنێت و خۆی لە شنگال بسەپێنێت و خۆی بە خاوەنی شنگال بزانێت، بە تایبەتی گرووپ و حزبە دەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان".

 

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار