٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆك، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبان و پردەكان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شنگال، بۆ ڕێزگرتن لە ماندووبوونی كارمەندانی تەندروستی و ڕێگاوبانی پارێزگەی دهۆك لەو ئۆپەراسیۆنەدا، ڕۆژی ١٦ـی ١١ـی ٢٠١٥، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوپاسنامەی ئاڕاستەی هەریەك لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبان و پردەكان لە پارێزگای دهۆك كرد.

(سەرۆك بارزانی) پڕ بە دڵ سوپاسی كارمەندانی ئەو دوو فەرمانگەیەی كردووە كە هەر لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانەوە تا ئێستا، لە میحوەرەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە و شنگال و بەرەكانی دیكەی نزیك لە پارێزگای دهۆك، ڕۆڵێكی پێشمەرگانە و  نیشتیمانپەروەرانەیان لە ڕزگاركردنی گیانی پێشمەرگە بریندارەكان و یارمەتیدانی خەلكی ئاوارە و پاڵپشتییكردنی هێزی پێشمەرگە و یارمەتیدانیان بە دروستكردنی سەنگەر و پرد و ڕێگەوبان و گواستنەوەی كەلوپەلی پێویست بۆ پێشمەرگە، هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار