٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موسڵیح رەجەب: جیهان دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ هەموو جیهان دەستخۆشی لە (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگە دەكات، (سەرۆك بارزانی) بەڵێنەكەی خۆی بەجێ گەیاند و شنگالی ئازاد كرد، هەر بەڵێنێكیش بدات، بێگومان بەجێی دەگەیەنێت.

(موسڵیح رەجەب) ئەندامی سەركردایەتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "(محەممەدی حاجی مەحموود) سكرتێری حزبمان بە یاوەریی شاندێك سەردانی (سەرۆك بارزانی) لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ لە شنگال كرد، دوای بەسەركردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیش‌ لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) كۆ بووینەوە، كۆبوونەوەكەیش زۆر ئیجابی بوو و دەستخۆشی لە (سەرۆك بارزانی) كرد كە توانی بە كەمترین زیان، گەورەترین شارۆچكەی ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگار بكات و بەڵێنەكەی خۆی لەگەڵ كوردانی ئێزدی بباتە سەر و شنگال ئازاد بكات".

(رەجەب) گوتیشی: "بە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و  قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، شنگال ئازاد كراوە، داعش رێكخراوێكە هەموو بەها مرۆڤایەتییەكانی بەزاندووە، ئەم سەركەوتنەی پێشمەرگەیش بەشێك لە برینەكانی كوردانی ئێزدی ساڕێژ كردووە، چونكە لە مێژوودا شنگالێك ئاوای بەسەر هاتووە و بۆ كورد گرینگە، بۆیە جارێكی دیكە دوژمن ناتوانێت زاتی ئەوە بكات شنگال تێك بدات".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی حزبی سۆشیالیست ئاماژەی بەوەیش كرد، شنگال ناوچەیەكی زۆر ستراتیژی و گرینگە، ئێستا داعش كەوتووەتە مەترسییەوە، بە هۆی ئەوەی ڕێگای نێوان دوو وڵات كەوتە دەست هێزی پێشمەرگەوە، شنگال بە خوێنی پێشمەرگە ئازاد كراوە، ئەوەیش بەسەر چوو جارێكی دیكە بكەوێتەوە دەست تیرۆریستان، ئەمڕۆ هەموو جیهان دەستخۆشی لە (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگە دەكات، شنگالیش لە ماوەیەكی نزیكدا دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و وەك كورد كار دەكەین لە داهاتوودا بكرێتە پارێزگا كە چۆن (سەرۆك بارزانی) لەناو شنگال ئەو بەڵێنەی بە خەڵكی شنگال دا، دڵنیایشم (سەرۆك بارزانی) هەر بەڵێنێك بدات چ زوو چ درەنگ، بەجێی دەگەیەنێت".

 

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار