٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال، داوای كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایدەگەیێنێت: "ئاوەدانكردنەوەی شنگال قورس دەبێت، بۆیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی داوای كۆنفڕاتسێكی نێودەوڵەتیمان كردووە".

(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئازادكردنی شنگال دەبنین زیانێكی زۆری بەر كەوتووە و ئاوەدانكردنەوەی قورس دەبێت، بۆیە داوامان كردووە بە شێوەیەك ئاوەدان بكرێتەوە كە شاییستەی خەڵكی ئەو شارە بێت، لەو بارەیەیشەوە داوای بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسێكمان كردووە بە ناوی (شنگال ئاوەدان بكرێتەوە)، هەروەها سندوقێكی نێودەوڵەتییش دابمەزرێت بۆمان و پێویستە‌ ئاوەدانكردنەوەكە‌ لە ژێر سایەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بەڕێوە بچێت".

(خەلیل) گوتیشی: "سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) ئەو كاتەی سەردانی شنگالی كرد، بەڵێنی پێمان دا كە شنگال ئاوەدان بكاتەوە و لە كاتی دەرچوونی پەیامەكەیشی بە بۆنەی ئازادكردنی شنگال، ئاماژەی بە ئاوەدانكردنەوە و بەپارێزگابوونی شارەكەمان كردووە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار