وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریكا: پێشمەرگەی هاوپەیمان، ئامانجه‌كه‌ی پێكا

هه‌ولێر-KDP.info- هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاریی ڕاوێژکار و هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش، توانییان شادەماری پەیوەندی نێوان ڕەققە و مووسڵ ڕزگار بکەن و زەبرێکی توند لە داعش بوه‌شێنن.
مالپه‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا(پنتاگۆن) له هه‌واڵێكیدا پێوه‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی شنگال و ده‌وروبه‌ری هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، لەم ئۆپراسیۆنەدا هێزەکانی هاوپەیمانان 36 ئاسمانه‌هێرشیان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش، هێزە زەمینییەکانی پێشمەرگەیش، ڕێگای ستراتیژیی 47ی چیای شنگالیان ڕزگار کرد، کە ڕێگرییەکی بەرچاو دەکات لە گەیشتنی پێداویستیی لۆجستیكی بە دەستی داعش.
کاتی گونجاو بۆ هێرشکردن
هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمه‌ریکا، خواست و ئامادەیی خۆیان نیشان دا و باشترین بەرچاوڕوونیان دا بە هێزە ئاسمانییەکان بۆ بۆردوومانکردن و، داعشیان لە شنگال و ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەی تێک شکاند.
داعش زیاتر لە ساڵێک شنگالی داگیر کردبوو و، هەموو توانای خۆی بۆ مانەوەی لەو ناوچانەدا بە کار هێنابوو، بۆیە چاوەڕوان نەبووین هێندە بە ئاسانی ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکرێنەوە، بەڵام بە پشتئەستووریمان بە توانا و کارامەییی پێشمەرگەی هاوپەیمان و،سەرکەوتنەکانی پێشوتریان و، هاوکاریی هێزە ئاسمانییەکان، لە دەمێکی زۆر کورت‌دا ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجی خۆی پێکا.
پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاریی ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، ئۆپه‌ڕاسیۆنی ڕزگاردنی شنگالی به‌رپا كرد و، له ماوه‌ی كه‌متر له 48 سه‌عاتدا، شارۆجكه‌ی شنگال و 28 گوندی ده‌وروبه‌ری و، دوو شاڕێی له چنگ داگیركه‌رانی ڕێخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش، ڕزگار كردنه‌وه.
هێمن هه‌مه‌وه‌ندی




