داعش لە ترسی پێشمەرگەدا، شارۆچکەی بەعاجیشی چۆڵ کردبوو

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، لە دەسپێکی شەڕی ڕزگاکردنی شنگالدا داعش بەعاجیشی چۆڵ کردبوو، ئەگەر فەرمانیان پێ بووایە تاوەکو قەزای بەعاج ھەموویان ڕزگار دەکرد.
(قاسم دربۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە شەڕی ڕزگارکردنی شنگالدا پێشمەرگە ھەموو ئەو ناوچانەی ڕزگار کرد کە بۆی دیاری کرابوو؛ ئێستا هەر پێنج کۆمەڵگا ماون ئازاد بکرێت، ئەویش داعش لە ترسی پێشمەرگەدا نیوەچۆڵیان کردووە."
(قاسم دربۆ) گوتیشی: "ئەگەر فەرمانمان پێ بووایە لە ماوەیەکی کەمدا تاوەکو بەعاجیش ھەموومان ڕزگار دەکرد، چونکە داعش خۆیان بەرامبەر ھێزی پێشمەرگە نەگرت و، ھەموویان ڕایانکرد و، زۆرێکیشیان فریا نەکەوتن و کوژران و لهترساندا بهعاجیشیان چۆڵ كردبوو."
ئەو فەرماندەیە ڕوونیشی کردەوە، ئێستا کە زانیویانە ھێزی پێشمەرگە لەوە زیاتر پێشڕەوی ناکات، بەشێکی کەمیان گەڕاونەتەوە بۆ بەعاج، بەڵام پێنج کۆمەڵگاکەی سەر بە قەزای شنگال چۆڵن و، تەنها گەر پێویستیان بە شتێک ھەبێت بە دزییەوە دێن دەیبەن و، دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
(دربۆ) گوتیشی: "کەینێ فەرمانمان پێ بکرێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئەو پێنج کۆمەڵگایەش ڕزگار دەکەین."
جەختیشی کردەوە، تاکە کەس کە فەرمانی لێ وەردەگرن بۆ ھێرشکردن هەر 'سەرۆک بارزانی'ـیە.
بڵند ئیبراھیم




