٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕە بەکۆمەڵێکی دی له‌ شنگال دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- دیارە دوێنێ گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە کە تەرمی ٨٠ پیرێژنی تێدا بوو، ئەمڕۆیش گۆڕێکی دیکە دۆزرایەوە کە تەرمی نزیکەی ٥٠ کوردی ئێزیدیی تێدایە.

قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای پرۆسەی ڕزگارکردنی شنگال بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، یەکێکیان لە نزیک ناوچەی سۆلاڤدایە و ئەوەی دیکە لە دووڕێیانەکەی کۆمەڵگەی گرعوزێرەدا."
گوتیشی، گۆڕێکیان ئێسکوپرووسکی ٨٠ پیرێژن و، ئەوەی دیکەیان هیی ٥٠ پیاوی تێدایە؛ داعش هەموویانی کوشتووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار