ئێمینكی: داتاكانی ئێندیئای بهرچاوڕوونیی تێدایه بۆ بهههندوهرگرتنی داوای خهڵك

ههولێر -KDP.info- جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان له پێشوازی شاندێكی ڕێكخراوە ئەمەریکاییەکەی ئێندیئای دهڵێ، ئەو داتایانەی پێی دەگەن بەرچاوڕوونی دەداتە لایەنە پەیوەندارەکان بۆئەوەی بتوانرێ لە ئاکامی ئەو ڕاپرسیانە دا بۆچونەکانی خەڵکی بەهەند وەربگیرێ و ئایندەی گەش بۆ تەواوی هاووڵاتیان مسۆگەر بکرێ.
ئەمرۆ یەک شەممە ١٥/١١/٢٠١٥ دکتۆر جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ئێندیئای كرد.
لە دیدارێکدا ئۆگینیەن بۆیادیێڤ سوپاسگوزاری خۆیانی ئاراستەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ ئەو پشتیوانییەی لە کار و چالاکی ڕێکخراوەکەیان کردوە و، هەماهەنگیەکی باش لەنێوان هەردولا هاتووەتە کایە.
دواتر دوا ڕاپرسیی ڕێکخراوەکەیان و ئەنجامەکانی خستە بەردەم جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە بەم دواییە لەبارەی پرس و بابەتە هەنووکەییەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی عیراق و کوردستان و ڕەوشی پارت و لایەنە سیاسییەکان ئەنجامیان داوە لەپێناو بەشداریپێکردنی خەڵکی و وەرگرتنی ڕاوبۆچونیان سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان.
دکتۆر جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ستاییشی کاروچالاکیەکانی ڕێکخراوەکەی کرد کە بەردەوام هاوکارن و، بەشێوەیەکی زانستی کار لەسەر پرسەکانی هەرێم و، ناوچەکە دەکەن و ڕاستەوخۆ ڕاوبۆچونی خەڵکی وەردەگرن.
ئەوەشی ڕاگەیاند ئەو داتایانەی پێی دەگەن بەرچاوڕوونی دەداتە لایەنە پەیوەندارەکان بۆ ئەوەی بتوانرێ لە ئاکامی ئەو ڕاپرسیانەدا بۆچونەکانی خەڵکی بەهەند وەربگیرێ و، ئایندەی گەش بۆ تەواوی هاووڵاتیان مسۆگەر بکرێ.




