قهناسبهدهسته شیعەكان، رێككهوتنەکەی خورماتوویان شكاند

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوبەری ئاساییشی خورماتوو ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی دوێنێ دووەم رێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دوزخورماتوو ئیمزا کرا، ئەمڕۆ گەنجێکی دیکەی کورد بە قەناس شەھید کرا.
بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ دووەم رێککەوتن لەنێوان کورد و شیعە لەبارەی تێکچوونی دۆخی دوزخورماتوو ئیمزا کرا، بەڵام ئەمڕۆ لە گەڕەکی کۆماریدا چەکدارانی شیعە بە قەناس گەنجە کوردێکی دیکەیان شەھید کرد."
بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو ڕوونیشی کردەوە، کورد و شیعە وا دیسان دەستیان کردووەتە بە کۆبوونەوە بەشکەم ڕێک بکەون.
بڵند ئیبراھیم




