٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆخی خورماتوو ئارامترە.. بەشێك لە دیلەكان گۆڕدراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد)

خورماتوو-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو دەڵێت، لە دوای رێككەوتنەكەی شەوی رابردووەوە، دۆخی خورماتوو تا رادەیەك ئارام بووەتەوە و تەقە راگیراوە، بەشێك لە دیلەكانیش گۆڕدراونەتەوە و ئەگەر ئاژاوەچییەكانیش كێشە دروست نەكەن، رەنگە دۆخەكە زیاتر ئارام بێتەوە.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دوای رێكككەوتنی شەوی رابردووی نێوان كورد و شیعە، دۆخەكە ئارام بووەتەوە و تەقە وەستا وە، هەروەها بەشێك لە دیلەكانیش گۆڕدراونەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەشێك ماون ئازاد بكرێن بە تایبەت ئەوانەی لە هەولێر و چەمچەماڵ و ناوچەكانی دیكەوە هاتبوون و لەلایەن حەشدی شەعبییەوە گیرابوون، بۆیە بڕیارە ئەوانیش ئازاد بكرێن".
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو گوتیشی، لە ئێستادا هەندێك لە چەكدارە شیعەكان لەسەر بانەكان ماون و ترسی ئەوەیان هەیە جارێكی دیكە هێرشیان بكرێتە سەر و ماڵەكانیان بسووتێنن، بەڵام تەقە نەماوە و دۆخەكە تا رادەیەك ئارام بووەتەوە.
(فارووق ئەحمەد) ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر ئاژاوەچییەكان جارێكی دیكە كێشە دروست نەكەن، رەنگە دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و رێككەوتنەكە تا رادەیەك جێبەجێ بكرێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار