له‌م شوێنه، چه‌ند تیرۆریستێكى خۆكوژ پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له‌ناو بران

هه‌ولێر-KDP.info- له دوو كات و شوێنى جیاوازدا له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، تیرۆریستانى داعش له لایه‌ن فڕؤكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه كرانه ئامانج و گورزێكى كوشنده‌یان لێ درا.
سه‌عات 9:15 خوله‌كى ئه‌مشه‌و، گرووپێكى تیرۆریستى داعش له گوندى وائیلى رۆژئاواى كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاواى دیجله گرووپێكى تیرۆریستانى داعش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه دكرانه ئامانج و له ناو بران؛ له هه‌مان كاتیش‌دا و له دومزى شنگال، پێشئه‌وه‌ى 3 خۆكوژى تیرۆریستى داعش بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانان بۆردوومانیان كردن و له ناویان بردن.
وه‌ك به‌رپرسى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و سنووره بۆ ماڵپه‌ڕى ره‌سمى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى گوتى: له ئێستادا تیرۆریستانى داعش تواناى هێرشكردنیان له‌و سنووره نه‌ماوه، ته‌نها له رێى تیرۆریسته خۆكوژه‌كانیانه‌وه ده‌یانه‌وێت، زه‌ڕبه له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بده‌ن.




