مه‌سروور بارزانی بۆ CNN: ئازادكردنی شنگال و نزیكه‌ی 28 گوند و بڕینی رێگه‌ی سه‌ره‌كی 47 له گه‌لی كوردستان پیرۆزه

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئاسمانی CNNـدا ئازادكردنی شنگال و نزیكه‌ی 28 گوندی ده‌ورووبه‌ری و بڕینی رێگه‌ی سه‌ره‌كی 47ـی له گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌تی له خوشك و برایانی ئێزیدی پیرۆز كرد.
هاله گۆرانی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی The World Right Nowی كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی CNN راسته‌وخۆ له ستۆدیۆوه به ته‌له‌فۆن دیدارێكی له‌گه‌ڵ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان له مه‌یدانی جه‌نگ له شنگاله‌وه كرد و ئه‌مه‌یش ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كانه:
• سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی شنگالی راگه‌یاند و (مه‌سروور بارزانی) له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له دهۆك له هه‌رێمی كوردستانی عێراقم له‌گه‌ڵدایه. گوێت لێمه؟
(مه‌سروور بارزانی): به‌ڵێ، هاله گوێم لێته.
• زۆر باشه، با سه‌ره‌تا ئه‌و پرسیاره‌ت لێ بكه‌م، ئێمه راپۆرتێكمان بینی، ده‌ڵێ تا ئێستا تاقمێك له‌نێو شنگال ماونه‌ته‌وه و مقاوه‌مه ده‌كه‌ن. دوا رووداو له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناو شنگال چییه؟ ئایا ئێستا به ته‌واوه‌تی له چه‌كدارانی داعش پاك كراوه‌ته‌وه؟
(مه‌سروور بارزانی): به‌ڵی، تكایه سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك رێگه‌م بده پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه - ئازادكردنی شنگال و نزیكه‌ی 28 گوندی ده‌وروبه‌ری و بڕینی رێگه‌ی سه‌ره‌كی 47- له گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌تی له خوشك و برایانی ئێزیدی بكه‌م. ئه‌مڕۆ ته‌واوی شاری شنگال ئازاد كرا، له‌وانه‌یه چه‌ند كه‌سێك مابنه‌وه، كه ره‌نگه خۆیان له‌ناو چه‌ند خانوویه‌كدا حه‌شار دابێت، ئه‌گه‌رنا شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه ئێمه ئازادكردنمان راگه‌یاند، ئێستا به ته‌واوه‌تی له تیرۆریستان ئازاد كراون.
• تێگه‌یشتم، كه به ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه و ئێزیدی دایه، رۆڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چی بوو، ئایا هیچ سوپایه‌كی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی له هێڵی پێشه‌وه هه‌بوو؟
(مه‌سروور بارزانی): هێرشه ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون، ئه‌وان پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، كه تاكه هێز بوو له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی ئێزیدیشیان به‌شداریان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كرد. به‌تێكڕایی هێزه‌كه‌ی سه‌ر زه‌وی 7500 پێشمه‌رگه بوو، كه له سێ قۆڵی جودای به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه هێرشی كرد، كه كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆتایی هات.
• ئایا له یارمه‌تیدانی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا یا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌بوو. ئایا هیچ ده‌خاله‌تكردنێك له‌و ئاسته‌دا هه‌بوو؟
(مه‌سروور بارزانی): هیچ جۆره هێزێكی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر زه‌وی بوونی نه‌بوو، ته‌نها پێشمه‌رگه و هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی خۆمان هه‌بوو، كه هه‌ماهه‌نگی هێرشه ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا رێك ده‌خست.
• ئایا ده‌توانم پرسیار بكه‌م، كه دواتر به‌رامبه‌ر شنگال چ ده‌كرێ، كه ئێمه هه‌ندی وێنه‌مان بینی و ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و شاره به ته‌واوه‌تی وێران بووه، له دواتر چ ده‌كرێ، ئایا بۆ ژیان له‌باره؟
• (مه‌سروور بارزانی): وه‌ك ده‌زانن، ساڵێك زیاتره شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیر كراوه. ئه‌مڕۆ دوای ئازادكردنی، هه‌موومان ئه‌وه‌مان بینی، كه چۆن وێران كراوه و به ته‌واوی كاولكراوه. بێگومان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا شه‌ڕ و بۆردومانی فڕۆكه بۆ یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه هه‌بووه و داعش‌یش له هه‌وڵی داگیركردنی دابوو. بۆیه شنگال و گوند و كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری پێویستیان به ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌رمان پێویسته، ئه‌وه‌یه، كه پێویسته ناوچه‌كه له مینه چێنراوه‌كان پاك بكرێته‌وه، پاشان كه‌مپینی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه رابگه‌یه‌نین. له هه‌مووشی گرنگتر پاراستن و به‌رگریكردنه له ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه. ئێمه له‌هه‌ر كات پێشبینی هه‌ندێ كاردانه‌وه له داعش ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین ناوچه‌كه ته‌واو ئارام بێت، پاشان ده‌ست به كه‌مپینی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال بكه‌ین، ئینجا راگه‌یاندنی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال یا هه‌ر شتێكی له‌و بابه‌ته پێویستی به كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت تا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری یارمه‌تیمان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆ ژیان له‌بار بێت. هه‌روه‌ها له یارمه‌تیدانی ئه‌و هه‌موو ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی ناوچه‌كانی خۆیان جێهیشتووه بۆئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر حاڵ و ماڵی خۆیان.
•(مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان، زۆر سوپاس بۆ ئه‌م دیداره كه له مه‌یدانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێمه بوویت، هه‌روه‌ها پێویسته بگوترێ، كه ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر خێرای پێشمه‌رگه بوو، (مه‌سرور بارزانی) ده‌ڵێ له‌م سه‌عاته‌دا شاره‌كه و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه دایه.




