سهرۆكوهزیران بۆ ههڵدانهوه و بهدیكۆمێنتكردن تیمێكی بۆ گۆڕه به كۆمهڵهكانی شنگال پێك هێنا

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێ بە دەیان كەناڵ و ئاژانسی بیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شنگال ڕووماڵی دەكەن و، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیش تیمێكی تایبەت بەم گۆڕە بەكۆمەڵانەی دامەزراندووە كە سەرجەمیان شارەزی هەڵدانەوەی ئەم گۆڕانەن و هەوڵ دەدەن ئەم تاوانەی لە ئێزیدیان كراوە، بکەنە دیكۆمێنت.
عەمید (ئاشتی كۆچەر) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە شنگالدا دۆزیوەتەوە كە ئافرەت و كچە ئیزدییانی تێدا بووە، بەڵام جارێ یەک گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەی سۆلاڤدا هەڵدراوەتە كە نزیکەی 80 تەرمی تێدا بوو؛ بەر لەوەی شنگال ئازاد بکرێت، زانیبوومان زۆر گۆڕی بەكۆمەڵی لێیە، بەڵام جارێ هەڵنەدراونەتەوە؛ کەسوکاری هەندێ لەو كۆمەڵكوژكراوانەش زانیارییان هەیە كە لە كوێ كەسوكاریان كۆمەڵكوژ كراون."
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتیشی: "ئێستا لەسەر ئەم گۆڕە بەكۆمەڵانەین و هێزمان داناوە بۆ پاراستنی گۆڕەكان. بە دەیان كەناڵ و ئاژانسی بیانی ئەم تاوانە نامرۆڤانەی داعش ڕووماڵ دەكەن. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیش تیمێكی تایبەت بەم گۆرە بەكۆمەڵانەی دامەزراندووە كە سەرجەمیان شارەزی هەڵدانەوەی ئەم گۆڕانەن و، هەوڵی بە دیكۆمینتكردنی ئەم تاوانەی دەرهەق بە ئێزدییان كراوە دەدەن."
سەرباز واحید




