نێچیرڤان بارزانی له كونسووڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ گه‌لی فه‌ره‌نسا نارد

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌نێو كونسووڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا به ناوى خۆى و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، نیگه‌رانى و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌ى بۆ برینداران خواست.
بۆ ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، سه‌ردانى كونسووڵخانه‌ى گشتیى فه‌ره‌نسایان له هه‌ولێر كرد.
سه‌رۆكوه‌زیران وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى شه‌وى ڕابردووى پاریس، به ناوى خۆى و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، نیگه‌رانى و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌ى بۆ برینداران خواست.
هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و هاوسۆزى و پرسه و سه‌رخۆشیى تایبه‌تى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گه‌یانده جه‌نابى سه‌رۆك و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا و دووپاتى كرده‌وه كه چۆن له ڕۆژگار و سه‌رده‌مه سه‌خته‌كاندا هه‌میشه فه‌ره‌نسا پشتیوان و هاوسۆزى گه‌لى كوردستان بووه و به‌رده‌وام هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش كردووه، به هه‌مان شێوه ئه‌مڕۆ گه‌لى كوردستان هاوسۆز و هاوخه‌مى گه‌لى فه‌ره‌نسایه و به‌شدارى خه‌م و په‌ژاره‌یانه.
لاى خۆیه‌وه ئالان گێپغات كونسووڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێزیان نیشانه‌ى په‌یوه‌ندیى پته‌و و دۆستایه‌تیى نزیكى هه‌ردوو گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه و هاوسۆزى و به‌شداریى به‌ڕێزیانى، به مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆر له‌قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌وها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌میشه به دۆست و پشتیوانى یه‌كتر ده‌مێننه‌وه.




