٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ شنگالدا دۆزرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی شنگال ئاشکرای کرد،  لە شنگالدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە تەرمی نزیکەی ٨٠ ئافرەتی  تێدایە و، سەرجەمیان بەساڵاچوونە.

(قاسم سمۆ) بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە لە ناوچەی سۆلاڤدا کە ٥ کم لە شنگالەوە دوورە؛ لە نزیکەی پەیمانگەی شنگال کە ٨٠ تەرمی ئافرەتی بەساڵاچووی تێدا بووە کە تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ بەرەو سەرەوە بووە و، ھەمووشیان خەڵکی گوندی کۆچۆن."
(قاسم سمۆ) گوتیشی، دوای ئازادکردنی شنگال ئەمە یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵە دۆزراوەتەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار