سێ كوتلهی كوردستانی له بهغدا، به ئازادكردنهوهی شنگال دڵگرانن!

بهغدا-KDP.info- نهدا مێرگهسۆری دەڵێ ئەمڕۆ بەنیاز بوون بەیاننامەیەكی هاوبەش و گشتی بە بەشداریی هەموو كوتلە كوردەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە بۆنەی سەركەوتنە مەزنەكەی شنگال پێشكەش بكەن و، یەكگرتوویی و یەكدەنگیی كورد لە بەغدا پێشان بدەن، بەڵام سەرۆكی سێ كوتلەی كوردی، دڵگران بوون بەم سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگە و ئازادكردنی شەنگال! ''ههر خهریكبوو نههێڵن ئێمهیش بهیاننامه ڕابگهیهنین."
(نەدا میرگەسۆری) بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە مهبهستمان بوو سەركەوتنەكانی پێشمەرگە گیانلەسەردەستەكان دەربخەین، كە هەموو جیهان شانازی بەم سەركەوتنانەوە دەكات، بەڵام سێ كوتلەی كوردستانی، بە تایبەت سەرۆكی كوتلەكان، هیچ کامێکیان بەم داوایەمان ڕازی نەبوون و، پێی دڵگران بوون و دژی وەستانەوە."
(مێرگەسۆری) ئاماژەیشی دا: "سەرۆكی ئەم سێ كوتلە دڵگران بوون بەم سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگە و ئازادكردنی شنگال، چاویان بە سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە هەڵنایەت! بۆیە وەها هەڵوێستێك لە بەرانبەر ئەم سەركەوتنانە دەنوێنن. ڕەنگە ئەم هەڵوێستەی سەرۆك كوتلەكان بە دڵی ئەندامانی خۆیشیان نەبووبێت. ئەرقەلە و ئاستەنگێكی زۆریان بۆ دروست كردین بۆ ئەوەی ئێمە بە تەنهاش نەتوانین بەیاننامەكەمان پێشكەش بكەین."
ڕایشیگەیاند: "ئێمە بەیاننامەی خۆمانمان پێشكەش كرد وەكو فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق؛ وەكو هەموو لایەك گوێبیستی بەیاننامەكە بوون دوور بوو لە هەموو بەرژەوەندییەكی حزبی و وەكو نوێنەری ڕاستەقینەی كورد بەیاننامەیەكی گشتگیرمان پێشكەش كرد و، باسی سەروەرییەكانی هێزی پێشمەرگەمان كرد."
سەرباز واحید




