"داوایان له ئه‌ڵمانیا كرد پسپۆڕ بنێرنه هه‌رێم و رۆڵیشیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا هه‌بێ"

ئه‌ڵمانیا -KDP.info- شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌ڵمانیا سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان كرد کە پشتی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانیان گرتووە.
(د. شرین حوسنی ڕه‌مه‌زان) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌ردی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رلین به‌شداری كۆنفرانسی (ئه‌گه‌ر و چاره‌سه‌ری كۆچبه‌ری)ـدا بووین، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌كه‌می كۆچبه‌ران له هه‌رێمی به‌رلیندا كۆ بووینه‌وه و، گفتوگۆ و گه‌نگه‌شه‌ی ڕه‌وشی كۆچبه‌رانمان كرد له وڵاتی ئەڵمانیا و داوامان لێیان كرد هاوكاریی ئەو ئاواره و كۆچبه‌رانە بكه‌ن كه ڕوویان له كوردستان كردووه؛ خۆی هه‌رێمی كوردستان 5ملیۆنه و نزیكه‌ی 2ملیۆن په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری تری هاتووەته سه‌ر؛ سه‌ڕه‌رای ئه‌مانه‌ش حكوومه‌تی عیراقی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوكارییەکی داراییی زۆر هه‌یه."
(د. شرین) گوتیشی: "له ده‌سپێكی مه‌راسیمی كۆنفرانسه‌كه‌دا به ناوی شاندنی په‌رله‌مانی كوردستانەوە وته‌یه‌كمان پێشكه‌ش كرد و، به ناوی گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانەوە سوپاسی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و گه‌لی ئەڵمانیامان كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و پشتیوانیه‌ی كه كردوویانه؛ دیارە وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئەڵمانیا چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییان ناردووە بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و، مه‌شقیشیان دادەدن. دیارە پێشمه‌رگه ئێستا له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ده‌كا."
(شرین حوسنی) گوتیشی "دوامان له وڵاتی ئەڵمانیا كرد كه شاره‌زا و پسپۆڕی بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و، له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانیشدا به‌شدار بن."
نەشوان بەرزنجی




