ڤیدیۆ؛ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پیلانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هه‌ولێر پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یاندراوێكی ڤیدیۆییدا، ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوبز راده‌گه‌یه‌نێ و، ددانپێدانانی تاوانبارانیش بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ددانپێدانانه‌كه‌دا پیلانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش ئاشكرا ده‌كات كه سێ ئه‌ندامی رێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ویستوویانه له شاری هه‌ولێر ته‌قینه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
راگه‌یاندراوێک له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگری و مه‌یدانییه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌زگاکانی سه‌ر به (ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان)، توانرا سێ ئه‌ندامی سه‌ره‌کی گرووپی به‌رپرس له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی شارۆچکه‌ی (دبس) ده‌ستگیر بکرێن، که رێکه‌وتی 3.11.2015 له رێگه‌ی دوو تیرۆریستی خۆکوژه‌وه (قایمقامیه‌ت و پۆلیسی دبس) و بازگه‌ی (که‌رکووک-دبس)ـیان کرده ئامانجی کرده تیرۆریستییه‌که‌یان. دوو له‌م تیرۆریستانه، دوای راهێنانیان به دروستکردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب، له‌لایه‌ن (داعش)ـه‌وه له شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌وه ره‌وانه‌ی ناو شاری که‌رکووک کراون بۆ کاری تیرۆریستی.
ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه که ددانپێدانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگریان ئاماده کردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه شاری هه‌ولێر و کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی پێ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که‌یان توانرا هه‌ر سێ تیرۆریسته‌که له شاری که‌رکووک ده‌ستگیربکرێن، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌شدا بگیرێت و پیلانه تیرۆریستییه‌که پووچه‌ڵ بکرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
14.11.2015




