٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی گەلی فەڕەنسا دەكات و دەڵێت، شكست بە تیرۆریزم دێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیامیكدا بە بۆنەی هێرشە تیرۆرستییەكانی دوێنێ شەوی پاریسەوە، پشگیریی گەلی فەڕەنسا دەكات و دەڵێت، شكست بە تیرۆریزم دێت.

ئەمە دەقی پەیامەكەیەتی:

بە دڵێكی پڕ پەژارەوە هەواڵی هێرشە ترسناكەكانی دژی خەڵكی پاریسم بیست، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشییان لێ دەكەم و ئەوپەڕی پشتگیریی خۆم و گەلی كوردستانیان پێ ڕادەگەیەنم.

لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا، فەڕەنسا لێبڕاوانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەستاوە و لە شەڕی ئەواندا، ئێمەیش لەگەڵیانین. تەحەددای سەركەوتن بەسەر ئەم هەڕەشەیەدا زۆر گەل و نەتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا یەك دەخات، ئەمە تێكۆشانی شارستانییەت دژ بە دەمارگیری و دڕندەییە.

هێرشی لەم جۆرە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی ترسە، بەڵام كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەوپەڕی بڕوابەخۆبوونەوە وەڵام بداتەوە. لە ڕاستیدا، ئەم تراژیدیایە ڕۆژێك پاش شكستی گەورەی داعش لە شنگال هات، ئێمە دەتوانین و دەبێت شكست بە تیرۆریزم بهێنین.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

14/11/2015

هەواڵی پەیوەندیدار