٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشتی كۆچه‌ر: هیچ هێرشێكی خۆكوژی لە شنگال ئەنجام نەدراوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، ئەمڕۆ هیچ خۆكوژێكی داعش لە سنووری شنگال خۆی نەتەقاندووەتەوە و، ئەو هەواڵەی بڵاویش كراوەتەوە، راست نییە. دەشڵێت، لە ئێستادا دۆخی شنگال ئاساییە و تیمە ئەندازیارییەكان سەرقاڵی پاككردنەوەی ناوشارن لە مینی چێندراو.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە عەمید (ئاشتی كۆچەر)، لە شنگالەوە بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ هیچ هێرشێكی خۆكوژی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە شنگال ئەنجام نەدراوە، تەنیا دوێنێ لە سەربازگەی دۆمیز چوار خۆكوژ بەنیاز بوون خۆیان بە سەرنگەرەكانی پێشمەرگەدا بتەقێننەوە، ئەویش هەرزوو هێزی پێشمەرگە لێی ئاگادار بوون و یەكێك خۆی تەقاندەوە و سێیەكەی دیكەیش هەڵاتن، ئەوەی خۆیشی تەقاندەوە، هیچ زیانێكی نەبوو".


(كۆچەر) گوتیشی: "لە ئێستادا دۆخی شنگال ئاساییە و تیمە ئەندازیارییەكان سەرقاڵی پاككردنەوەی ناوشارن لە مینی چێندراو، لە ئێستایشدا دوو تیم كار دەكەن و بڕیارە چەند تیمێكی دیكەیش رەوانە بكرێن، چونكە رەنگە پاككردنەوەی شنگال 10رۆژ بخایەنێت".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار