بهغدا ھێزی "دیجلە"ی، بەرەو خورماتوو جووڵاند

خورماتوو-KDP.info- فرقەی 5ی سەر بە ھێزەكانی سوپای عێراق كە بە ھێزی دیجلە ناسراوە، بەرەو خورماتوو جوڵێندرا و، لە لایەن بازگەیەكی ھێزی پێشمەرگەیشهوه رێگریان لێ كرا و رێگەیان نەدان بڕۆنە خورماتووهوه، ئێستا ھێزەكەی سوپای عێراق لە سلێمان بەگ وەستێنراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (14.11.2015)، فیرقهیهكی سەر بە ھێزەكانی سوپای عێراق كە بە ھێزی "دیجلە" ناسراوە و لە 2 لیوا پێكھاتووە، بەرەو خورماتوو بەڕێكەوتوون، ئێستە یەكێك لە بازگەكان رێگرییان لێ كراوە بە مەبەستی ئارامكردنەوەی دۆخەكە، لە شارۆچكەی سلێمان بەگ وەستێنراون.
دوای روودانی شەڕ لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی خورماتوو، لایهنی كورد و نوێنەرانی لە بەغدا لە ھەوڵی ئەوەدان دۆخەكە ئارام بكەنەوە، بەڵام پێشبینی دهكرێ بە چوونی ئەو ھێزە بۆ ناوچەكە بارودۆخ خراپتر دەبێ.
(K24)




