٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دربۆ: ئێزدییەكان "قوبلەتەكانیان" ماچ دەكردن و بە شوێنە پیرۆزەكانیان شاد بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، ئێزدییەكان لە كاتی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شنگالدا بە شوێنە پیرۆزەكانی خۆیان شاد بوونەوە، ئەوەیش هەموو هیوا و ئاواتی شنگالییەكان بوو.

(قاسم دربۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێزدییەكان لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شنگال و شوێنەكانی دیكە، بە شوێنە پیرۆزەكانی خۆیان شاد بوونەوە، ئەوەیش هەموو هیوا و ئاواتی شنگالییەكان بوو، كە ئێستا دوای ئازادكردنی شنگال بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) و بە دەست و بازووی پێشمەرگە قارەمانەكان، وا هەست دەكەن لە شنگال هیچ شتێك رووی نەداوە و لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیانن".


(دربۆ) گوتیشی: "لە كاتی ڕزگاركردنه‌وه‌ ناوچەكانیان، ئێزدییەكان "قوبلەتەكانیان" ماچ دەكردن و بە شوێنە پیرۆزەكانیان شاد بوونەوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەی بەردەوام خەڵكی ئێزدی پەیوەندی دەكەن و داوا دەكەن بگەڕێنەوە، بەڵام تا تەواوی ناوچەكە لە بۆمبە چێنراوەكان پاك نەكرێتەوە كەس ناگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ كەسێك تووشی زیانی گیانی نەبێت".


ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە شنگال زیاتر گوتی: "لە ناو شنگالییەكان جەژن و خۆشییە و هەموویان سوپاسی هێزی پێشمەرگە و (سەرۆك بارزانی) دەكەن كە توانییان شنگال لە دەستی تیرۆریستان رزگار بكەن و دووبارە ژیان بۆ ئەو شارە بگەڕێننەوە".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار