٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی شنگال: ئەمڕۆ دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان دەستپێدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
شنگال-KDP.info- (مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، ئەمڕۆ دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان لە قەزای شنگال دەستپێدەکاتەوە.
 
(مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچكەی شنگال، به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى رایگەیاند: "ئەمڕۆ دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکانی قەزای شنگال دەستپێدەکاتەوە. 
 
لە سه‌عات 07:00 ی رۆژی پێنجشەممە، هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی شنگالیان لەژێر دەستی داعش دەستپێكرد و رۆژی هەینیش توانیان بەسەركەوتوویی تەواوی پلانەكان جێبەجێبكەن و بەكەمترین زیان كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكە بهێنن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار