دوائاماری ئۆپه‌ڕاسیۆنه مه‌زنه‌كه: شنگال و 28 گوند رزگار كراون، 300 لاشه‌ی تیرۆریستان جێ ماون

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زانیاریی دا كه، له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه مه‌زنه‌دا كه به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ ئه‌نجام درا و، سه‌د له سه‌د ئامانجه‌كانی هێنانه دی، جیا له شنگال، 28 گوند، هه‌ردوو ڕێگای ستراتیژیك به‌عاج-شنگال و بلێج-شنگال ڕزگار كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌و ناوجانه‌ی كه رزگار كراون، 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌یش له‌م هه‌ڵمه‌تی وه‌ده‌رنان و ڕزگاركردنی شنگال و ده‌وروبه‌ریدا، سێسه‌د لاشه‌ی تیرۆریستان له ناوچه رزاگراوه‌كاندا جێ ماون؛ هاوكات ده‌یان ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی تێكشكێندراون.




