لاوانى جیهان، پیرۆزبایى له سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌ن.. ئازادكردنى شه‌نگال رووخانى داعش ده‌رده‌خات

هه‌ولێر-KDP.info- (فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگرى سه‌رۆك یه‌كێتیى لاوانى دیمۆكراتى جیهان، به بۆنه‌ى ئازادكردنى شه‌نگال له ده‌ستى تیرۆرستان، پیرۆزبایى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیان ده‌كات و ئازادكردنى شه‌نگالیش به ماناى رووخانى داعش ده‌رده‌خات و به یه‌كه‌مین هه‌نگاوى له‌ناوبردنى تیرۆرستانى هه‌ژمارده‌كات.
(فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگرى سه‌رۆك یه‌كێتیى لاوانى دیمۆكراتى جیهان، به‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "به‌ناوى سه‌رجه‌م لاوانى دیمو‌كراتى جیهانه‌وه پیرۆزبایه‌كى گه‌رم له سه‌رجه‌م لاوان و گه‌نجانى كوردستان ده‌كه‌م به بۆنه‌ى ئازادكردنى قه‌زاى شه‌نگال له ده‌ستى تیرۆرستانى داعش، له لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه.
(حه‌سه‌ن) گوتیشى: "ئازادكردنى شه‌نگال له لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه ماناى رووخانى داعش ده‌رده‌خات و به یه‌كه‌مین هه‌نگاوى له‌ناوبردنى تیرۆرستان هه‌ژمارده‌كرێت و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، به‌ناوى لاوانى جیهانیه‌وه پیرۆزبایه‌كى گه‌رم له جه‌نابى به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانى ووڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م.
جێگرى سه‌رۆك یه‌كێتیى لاوانى دیمۆكراتى جیهان گوتیشى: "پیرۆزبایى له ئێزدیه‌كانى شه‌نگال و سه‌رجه‌م كوردستان ده‌كه‌ین كه بوونه قوربانى ده‌ستى داعش و له‌ماڵ و حاڵى خۆیان ده‌ركران، ئه‌مرۆش به ئازادیى و سه‌ربه‌رزى ده‌گه‌رێنه‌وه شه‌نگال.
گوتیشى: " پێشمه‌رگه‌ى كوردستان مایه‌ى رێز‌و ستایشن كه نزیكه‌ى دووساڵه له برى هه‌موو جیهان شه‌رى تیرۆر ده‌كه‌ن،به‌ناوى سه‌رجه‌م لاوانى جیهان به گشتى و به‌ناوى 93 وو‌ڵاتى ئه‌ندام له ركێخراوه‌كه‌مان سوپاسیان ده‌كه‌ین و به قاره‌مانترین هێز سه‌یریان ده‌كه‌ین و ناوێكى مه‌زنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان تۆمار كردوو بوونه به‌شێك له دیرۆكى ئازادى و مافى گه‌لان.




