شەڕەکەی خورماتوو کۆتایی ھات.. رێککەوتن واژۆ كرا

خورماتوو -KDP.info- دوای ئەوەی لە دوێنێوە شەڕ لەنێوان کورد و حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەستیپێکردبوو و، تا ئەم ئێوارەیەش بەردەوام بوو، کەمێک پێش ئێستا رێککەوتنێک واژۆ كرا و شەڕەکە کۆتایی هات.
(فارووق ئەحمەد) بەرێوهبەری ئاسایشی خورماتوو، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: رێککەوتنێک لەنێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە کراوە کە شەر بوەستێت و دیلەکانیش بگۆردرێنەوە و، ھێزەکانیش بۆ شوێنی خۆیان بگەرێنەوە و، خەڵکی زەرەرمەندیش قەرەبوو بکرێنەوە، بۆیە لەئێستادا شەڕەکە وەستاوە و بڕیارەشه دیلەکان بگۆرنەوە و ھێزەکانیش ھەر یەکەیان بگەرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
(ئەحمەد) گوتیشی: ژمارەی دیلەکان زۆرە و پێویستە خەڵک خۆی بێت و بڵێت کە کوڕکەیان گیراوە بۆ ئەوەی ناوەکانیان بدەنێ و ئازاد بکرێن.
بەپێی ئامارێکیش لە شەڕی دوێنێوه تا ئەمڕۆ، 12حەشدی شەعبی و شەش ھاووڵاتی و ئاسایشی کورد کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




