سه‌رۆ قادر: بارزانی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانانه

هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆ قادر) نووسه‌ر و رۆشنبیری ناسراو، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كه (بارزانی) فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانانه له هه‌رێمی كوردستاندا.
(سه‌رۆ قادر) له‌میانی به‌شداریكردنی له ڕووماڵی ئازادكرنی شنگال بۆ كوردستان 24، ئاماژه‌ی دا كه دوای ئازادبوونی شنگال، "مووسڵ" و "ڕه‌ققه"یش كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانه‌وه، ده‌شڵێ: "ده‌بێ به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێ كه داعش له دوای سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئازادكردنی شنگال، له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ش، یه‌ك له دوای یه‌ك بڕووخی". ئه‌مه‌یشی بۆ گرینگیی ستراتیژی شنگال گه‌ڕانده‌وه كه به له‌ده‌ستدانی، كلیكی رووخانی داعش نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه ناسراوه، سه‌باره‌ت به توانای سوپای عێراق بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، گوتی: "سوپای عێراقی تا ئێستا نه‌یتوانی خاكی عه‌ره‌بیی خۆی بپارێزێ، هیواخواز بووین كه بیتوانیبایه، به‌ڵام ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه"، سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و سوپایه‌ش، ده‌ڵێ: "هه‌میشه ده‌بێ به چاوی گومانه‌وه سه‌یری سوپای عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانیشی بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی (سه‌رۆك بارزانی)یش له ڕزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه، (سه‌رۆ قادر) ڕایگه‌یاند: "(بارزانی) فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانانه له هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه".
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستانه‌وه، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێندران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شنگال به به‌شداری 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ستى پێكرد، ئه‌مڕۆیش توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه ڕزگار بكرێته‌وه و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانه‌ى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.




