پارتی: ئازادكردنی شنگال، گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆن و داستانی رزگارییه له مێژووی هاوچه‌رخی كورددا

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئوپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال به سه‌رپه‌رشتیی (سه‌رۆك بارزانی) په‌یامێكى راگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال، ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازیی نییه. به‌ڵكو سه‌رباری ئه‌وه‌ی تاجی سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ساڵی رابردووه، گه‌یاندنه‌وه لوتكه‌ى شكۆی نه‌ته‌وه‌ییمان و ساڕێژی برینی سه‌ختی قه‌تڵ و عامی ئیزدییان و جینایه‌تی ره‌شی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچانی رووسوری كورد و تۆڵه‌ی به‌سه‌بر و ئه‌مما به زه‌بری ئه‌و هه‌موو تاوانه قێزه‌ون و بێوێنه بوو.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه...
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد..
جه‌ماوه‌ری كوڵنه‌ده‌ری كوردستان...
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان...
به‌ناوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كادیر و ئه‌ندامانى پارتیمانه‌وه، سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی مه‌زنی ئازادكردنی شاری شیرینی شنگال به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و به هیممه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌یه‌كه به یه‌كه‌ی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له گه‌لی قاره‌مان و قوربانیده‌ری كوردستان و ته‌واوى خوشك و برا ئێزیدیه‌كان پیرۆز ده‌كه‌ین.
سڵاو بۆ فه‌رمانده و پێشمه‌رگه گیانبازه‌كانی كوردستان ده‌نێرین كه هه‌ریه‌كه‌یان هێنده‌ی به‌ژنی بڵندی چیاكانی كوردستان شه‌ره‌فیان لێ ده‌بارێ. له ناخی دڵه‌وه پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌كه‌ین . هه‌زاران دروود بۆ رۆحی ئاسوده‌ی شه‌هیده نه‌مره‌كانمان ده‌نێرین كه به خوێن و ژیانی خۆیان كوردستانیان پاراست و سه‌رخست و سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردیان له جیهاندا به‌رز كرده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به یه‌كجاری بۆ هه‌موو دونیای سه‌لماند كه تێكشكێنه‌ری ئه‌فسانه‌ی داعش و تاكه هێزی سه‌رزه‌مینه توانی لوت و پشتی داعش بشكێنێ و كوردستان و به‌شه‌ریه‌ت و به‌هابه‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌و وه‌حشیگه‌ریی و فاشیزمه نوێیه بپارێزێ.
سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال كه گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆن و داستانی رزگارییه له مێژووی هاوچه‌رخی كورد و پێشمه‌رگایه‌تیدا ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازیی نییه. به‌ڵكو سه‌رباری ئه‌وه‌ی تاجی سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ساڵی رابردووه، گه‌یاندنه‌وه لوتكه‌ى شكۆی نه‌ته‌وه‌ییمان و ساڕێژی برینی سه‌ختی قه‌تڵ و عامی ئیزدییان و جینایه‌تی ره‌شی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچانی رووسوری كورد و تۆڵه‌ی به‌سه‌بر و ئه‌مما به زه‌بری ئه‌و هه‌موو تاوانه قێزه‌ون و بێوێنه بوو، كه تیرۆریستان به گه‌لی ئێمه‌ی شنگالیان كرد. ئیتر له ئێستا به‌دواوه شه‌نگالییه‌كان سه‌ربه‌رز و سه‌ربڵندن. كچانی ئیزیدی روو سوور و ده‌نگ زوڵاڵ و بێ منه‌تن. (سه‌رۆك بارزانی) به‌ڵێنی دا به‌هه‌ر نرخێك بێ شه‌نگال ده‌بێ ئازاد بكرێته‌وه، به‌ڵێنی سه‌رۆك به‌دیهات و شنگال ئازاد كرا و گه‌لی ئێمه‌ش سه‌ربڵند و ئاسوده‌یه.
له رووی سیاسییشه‌وه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه هێنده‌ی دیكه پێگه و ئیعتباری میلله‌تی كورد و هه‌رێمی كوردستانی برده‌پێش و به هه‌موو دونیای سه‌لماند كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزی یه‌كه‌م و تاكه‌هێزی سه‌ركه‌وتووی مه‌یدانی جه‌نگی دژه داعشه و ئه‌ركی داكۆكی له خۆی و مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ركه‌وتوترین شێوه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ. داعش وا له‌سه‌ر ده‌ستی كورد ده‌شكێ و لوتی له قوڕ ده‌چه‌قێ. تا ئه‌م یه‌كڕیزى و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنانه‌ش به‌رده‌وام بن، هاوسۆزیی جیهانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كوردی دلێر و ئازادیخواز و دژه تیرۆر و دیموكراتخواز زیاد و زیاتر ده‌بێ و ئاسۆی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به ئاواته مه‌زنه‌كه‌مان رۆشنتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌م داستانه مه‌زنه و ئه‌و تۆڵه مه‌ردانه‌یه ده‌بێ ببێته ده‌رس و عیبره‌ت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه جارێكی دیكه خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌ست بۆ كورد و كوردستان درێژ بكات و، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك تێبگه‌ن كه ئیدی زه‌مه‌نی مه‌زڵومیه‌ت و غه‌در له میلله‌تی كورد تێپه‌ڕی.
ئیتر با هه‌موومان خه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژیاندنه‌وه‌ی شنگال بكه‌ینه خه‌مێكی دڵسۆزانه و ئه‌و شار و ده‌ڤه‌ره سته‌مدیده‌یه بكه‌ینه پارێزگایه‌كی نوێ و هه‌مومان ئامێزی هاوكاری بۆ بكه‌ینه‌وه.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان .
درود و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی داستانی ئازادكردنی شنگال.
هه‌زاران سڵاو له ده‌ست و مه‌چه‌ك و مه‌ردایه‌تی پێشمه‌رگه.
سڵاو بۆ تۆ سه‌رۆك بارزانی كه به‌ڵێنت دا و به‌ڵێنت به‌جێهێنا.
سوپاس بۆ هاوپه‌یمانانی كوردستان كه هه‌میشه پشتیوان و هاوكارمانن.
پیرۆزبێ له كورد و كوردستان, له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان...
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كورد دیاری بێت بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی..
بژی كورد .. بژی كوردستان ....
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
13/11/2015




