''ئێزدی دەیانزانی جگە لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە کەسی دی ناتوانێ شنگال ئازاد بکات''

شنگال-KDP.info- (قاسم سمێر) فەرماندەى ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دهڵێت، (سەرۆک بارزانی) لەسەر چیای شنگال بەڵێنی ئازادکردنی شنگالی دا و ئەمڕۆیش ئەو بەڵێنەی جێبهجێ كرد.
(قاسم سمێر) فەرماندەى ھێزی پێشمەرگە لەشنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە بە تەواوەتی شنگالی ئازاد کردووە و لەئێستادا پێشمەرگە لەناو شنگالدان و ئاھەنگی سەرکەوتن دەگێرن، چونکە رۆژێکی زۆر مێژووییە بۆ ھەموو گەلی کوردستان، بەتایبەت بۆ کوردانی ئێزدی.
(قاسم سمێر) گوتیشی: "کوردانی ئێزدی باش دەیانزانی کە جگە لە(سەرۆک بارزانی) و پێشمەرگە کەسی دی ناتوانێ شنگال ئازاد بکات، بۆیە سوپاسی (سەرۆک بارزانی) و ھێزی پێشمەرگە دەکەین.
ئهو فهرماندهیهى پێشمهرگه له شنگال گوتیشی: "(سەرۆک بارزانی) لەسەر چیای شنگال بەڵێنی ئازادکردنی شنگالی بە خەڵکی ئێزدی دا و، ئەمڕۆش بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد.''
بڵند ئیبراھیم




