٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێستا ئاڵایه‌كى 100مه‌ترى له‌ ناو شنگال هه‌ڵده‌كرێت.. شەشۆ: تیرۆرستان رادەکەن و چەکیان فرێداوە

سەرچاوە: KDP.info
 
شنگال-KDP.info- (قاسم شەشۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال رایگه‌یاند، تیرۆرستانی داعش تووشی روخان ھاتوون ولەھەموو ناوچەکان رادەکەن وبەدەیان چەکداریان چەکیان فرێداوە.
 
(قاسم شەشۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال، بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "شنگال بەتەواوەتی ئازادکراوە و لەئێستادا گەورەتیرین ئاڵای کوردستان لەسەر سایلۆی شنگاڵ ھەڵدەکرێت کە ١٠٠مەتر درێژە وئەمڕۆ خەڵکی شنگال و پێشمەرگە ئاھەنگ دەگرێن.
 
(شەشۆ) گوتیشی:  "بەوبۆنەیەوە پیرۆزبایی لەھەموو خەڵکی کوردستان و(سەرۆک بارزانی) وھەموو پێشمەرگە قارەکانەکان دەکەم کە شنگالیان لەدەستى تیرۆرستانی داعش رزگارکرد.
 
ئەوفەرماندەیە گوتیشی: "تیرۆرستانی داعش تووشی روخان ھاتوون و لەوشوێنانەشی لەدەستیان ماوە رادەکەن بەرەوبەعاج و بەدەیان چەکداریان چەکیان فرێداوە و رایان کردووە وھەندێکیش جلی بەساڵاچوو و مەدەنی لەبەردەکەن و رادەکەن بۆ ئەوەی کەس نەیانناسێتەوە.
 
(قاسم شەشۆ) زیاتر گوتی: "بڕیارە لەدوای شنگال ناوچەکانی دیکە لەداعش پاکبکرێنەوە ورێگە نادەین ھیچ ناوچەیەکی کوردستانی لەدەستى داعش بمینێته‌وه‌ وھەمووی ئازاد دەکەین.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار