٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقە و گۆڤەند و ئاهەنگی خۆشی لە شنگال بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێ، بە گوێرەی پلان و سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) چوونەتە نێو شنگال و ئازادیان كردووە، ئێستایش تەقە و گۆڤەند و ئاهەنگی خۆشی لە شنگال بەردەوامە.

عەمید (ئاشتی كۆچەر) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە بەرنامەیەكی رێكوپێك و بە سەرپەرشتیی راسەوخۆی (سەرۆك بارزانی) چووینە ناو سەنتەری شنگال و هەر زوو هێزەكانی پێشمەرگە دابەشی ناو كۆڵانەكان بوون، تیرۆریستانی داعشیش هیچ بەرگرییەكیان پێ نەكرا و هەڵاتن".
(كۆچەر) راشیگەیاند: "تیمەكانی ئەندازیاری هەڵگرتنەوەی مین لە ناوەڕاستی شنگالن و شەقام بە شەقام رێگاكان لە بۆمبی چێندراو پاك دەكەنەوە، پێشمەرگەكانیش ماڵ بە كاڵ لە دوای تیرۆریستان دەگەڕێن. هەروەها تەقە و گۆڤەند و ئاهەنگی خۆشی لە شنگال بەردەوامە".

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار