ئەو زیانە ستراتیژیانەی پێشمەرگە لە داعشی دا

هەولێر-KDP.info- داعش جیا لەوەی زیاتر لە 100 تیرۆریستی لێ كوژران لە شنگال، هاوكات دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی لێ سووتا و توانای سەربازی لە سووریاوە بۆ عێراق لێ پچڕێندرا.
ئازادكردنی شنگال نەوەك تەنیا بۆ كورد، بەڵكە بۆ گشت جیهان مانایەكی گەورەی هەبوو، بۆ داعشانیش زیانێكی زۆر گەورەی بە دواوە بوو، چونكە داعش زیاتر لە 100 تیرۆریستی لێ كوژرا و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی لێ تەقێندرایەوە.. هەروەها لە ڕووی نێودەوڵەتییشەوە هێڵی 47ـی لێ پچڕا كە ئەم هێڵە لە ناوچەی شنگالە و لەوێوە توانای سەربازیی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق و لە عێراقەوە بۆ سووریا ئاڵوگۆڕ دەكرا.
زیانێكی ستراتیژی كە بەر داعش كەوت، 15 مانگ و 10 رۆژ بوو لە شنگال بوو كە ئەو دەمەی هاتە ناو شنگال داعش لە بۆشایی سوپای عێراقەوە توانی ئەو كارە بكات لهسهر پشتی سوپای عیراق ناوبانگی وهك دهوڵهتێكی تیرۆر پهیدا كرد، بەڵام ئەمڕۆ سەلمێندرا كە توانای سەربازی بەرانبەر بە پێشمەرگە زۆر لاوازە و شكستی برد و جیهان زانی كه داعش لهئاست پێشمهرگهدا چهنده لاوازه. ئێستا داعش لهنێو مووسڵیشدا زۆر ڕاڕابوونه و ترس دڵی داگرتوون، چونكه پێشمهرگه شادهماری داعشی بڕی.
چیاكۆ




