٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال بە تەواوی ڕزگار كرا و تیرۆریستان بە خۆتەقاندنەوەیش ڕانەگەییشتن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێ، ئەم بەیانییە چووینە ناو شنگال و بە تەواوی رزگارمان كرد، تیرۆریستان تەنانەت كاتی ئەوەیشیان نەبوو ئۆتۆمبێل و خۆكوژەكانیان بتەقێننەوە و هەڵاتن".

(سەربەست لەزگین) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە درێژەی بە پێشڕەوییەكانی دا و لە هەموو لایەكەوە چووینە ناو سەنتەری شنگالەوە، شنگالیش بە تەواوی ئازاد كرا و هیچ تیرۆریستێكی تێدا نەماوە".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە راشیگەیاند: "هەر لە دوێنێ شەوەوە تیرۆریستان رایان كرد و تەنیا ئەوانە لەناو شنگال مابوونەوە كە هەوڵی خۆتەقاندنەوە و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان دەدا، بەڵام هەموویان كوژران، هەروەها كۆمەڵێك ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی ئامادەمان دەست بەسەردا گرتووە و تیرۆریستان لە ترسان هەڵاتوون و نەیانتوانیوە بەكاریان بهێنن و بیانتەقێننەوە".

سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار