شنگال كۆڵان بە كۆڵان ئازاد كرا و ئاڵای كوردستان لە گشت شوێنەكان بەرز كرایەوە

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە تەواوی شنگالیان رزگار كرد و ئاڵای كوردستانیش لە گشت شوێنەكان بەرز كرایەوە.
قایمقامی شارۆچكەی شنگال (مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسەی ئازادكردنی شنگال لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكان و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی ) كۆتایی هات و ئێستا شنگال كۆڵان بە كۆڵان لە تیرۆریستانی داعش هاتە پاككردنەوە و بە تەواوی ئازاد كرا، هەروەها ئاڵای كوردستانیش لەسەر قایمقامییەت و لقی 17ـی پارتی و تەواوی شوێنەكانی دیكە بەرز كرایەوە".
(مەحما خەلیل) گوتیشی: "سوپاس بۆ خوا و (سەرۆك بارزانی) و پێشمەرگە قارەمانەكان و تەواوی خەڵكی كوردستان".
نەشوان بەرزنجی




