٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە ئاسمانی شنگالی پڕ لە دەنگی ئازادی كرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا دەنگی رەسانایەتیی كوردانی ئێزدی لە شنگال بۆ جیهان بەیان كرا كە پێشمەرگە بە سەرپەرشتی و چاودێریی (سەرۆك بارزانی) شنگالی ئازاد كرد.

ئۆپەراسیۆنێك كە لە نزیكترین مەودادا تەنیا 3 رۆژی بۆ دانرابوو و لە دوورترین مەودایشدا 10 رۆژی بۆ دانرابوو، تەنیا لە ماوەی یەك ڕۆژ و نیودا وا بە تەواوی شنگال ئازاد كرا.
سەرچاوەیەكی سەربازی لە نێو شنگالدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی  دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە، ئێستا لە هەموو لایەكی شنگالدا كوردانی ئێزدی بە دەنگی بەرز هاوار دەكەن بژی (سەرۆك بارزانی)، بژی پێشمەرگە و بژی ئێزدییات، شنگالیش پڕ بووە لە دەنگی ئازادی.

چیاكۆ

هەواڵی پەیوەندیدار