له گوێڕ، له سێ قۆڵه‌وه هێرشى تیرۆریستان تێكشكێندرا

گوێڕ-KDP.info- جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى مه‌خموور و گوێڕ رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى پیشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه له میحوه‌رى گوێڕ، هێرشى تیرۆریستانى داعشانیان تێك شكاند و چه‌ندان لاشه‌یشیان له مه‌یدانى شه‌ڕدا پێ جێ هێشتن.
(ئاراس حه‌سۆ میرخان) جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى مه‌خموور و گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، تیرۆریستانى داعش له سێ قۆڵه‌وه له میحوه‌رى گوێڕ و زوماره‌ى عه‌بدوڵڵا و چواڕێیانی گامێشتەپەی نزیک گوندی ئەبوشیتەوه، هێرشیان هێنایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پیشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌رزوو و له هه‌موو لایه‌كه‌وه تیرۆرستان تێك شكێندران.''
(میرخان) گوتیشى: "لاشه‌ى چوار تیرۆریست له‌مه‌یدانی شه‌ڕ جێماون و 20ى تریش كوژراون، هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبێلى مینڕێژكراویش هاتن، ویستیان خۆیان بگه‌یننه سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌وانیش تێكشكێندران.''
نەشوان بەرزنجی




